خەباتی مەدەنی لە شاری سلێمانیدا
(١٩٤٥ - ١٩٥٨ )
لە لایەنهیوا حەمید شەریف & سۆران حسین ابراهیم
هیوا حەمید شەریف
سۆران حسین ابراهیم
—
—
پوختە:
خەباتى مەدەنیى بەشێکى گرنگى خەبات و تێکۆشانە بۆ گەيشن بە ئامانجە سياسيیەکان،
ئەم شێوازە لە خەبات پێوەستە بە ئاستى هۆشيارى و تێگەيشتنى تاکەکانى کۆمەڵگە. شارى
سلێمانی يەکێکە لەو شوێنانەى لە پاش جەنگى دووەمی جيهانى بە دواوە لەپێناو بەديهێنانى
مافە سياسى و کولتورييەکانى کورد، ئەم شێوەی لە خەبات تاقي کردووەتەوە و لەم بووارەدا
ڕۆڵى چالاکى بينيوە، لە ڕاستيدا بوونى ئەم شێوازە لە خەباتکردن بە شێوەيەکى بەرفرەوان
لە ماوەی دیاریکراودا، دەگەڕێتە بۆ ئەو گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییانەی لە عێراقدا ڕوویان
داوە کاریگەرییان هەبووە، لەلایەکی دیکەوە خەباتی چەکداری لەم ماوەیەدا نابینرێت، بەڵکوو
خەباتی مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفرەوان ئەنجام دراوە، بەتایبەت لە ڕێگەی خۆپیشاندان و
بەرزکردنەوەی یادداشت و کۆکردنەوەی واژۆوە ئەم خەباتە پێڕەوی لێ کراوە. ئەم توێژينەوەيە
بە ميتۆدى پشتبەسن بە سەرچاوە هاوچەرخەکان و شيکردنەوە و شرۆڤەکردنيان هەوڵ دەدات
کڕۆکى سەرهەڵدانى خەباتى مەدەنى لە شارى سلێمانى و کاريگەرى و ئەنجامەکانى بخاتە ڕوو.
حەمید شەریف, ه., & حسین ابراهیم, س., & ,, & , (2024). خەباتی مەدەنی لە شاری سلێمانیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 534-558. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.562