ناردنەکان
توێژینەوەکەت بە پێی ڕێنماییە ئەکادیمییەکان بۆ گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بنێرە.
چوونەژوورەوە بۆ ناردنی توێژینەوە چوونەژوورەوە یان تۆمارکردن بکە. تۆمارکردن بۆ ناردنی توێژینەوە.
پۆرتالی توێژەرانبۆ توێژەران
ڕێنمایییەکانی بڵاوکردنەوە لە گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردیدا
دەقی خوارەوە لە چەند بەشێکی ڕوونەوە ڕێکخراوە لەگەڵ پاراستنی هەموو بڕگە و وردەکارییەک.
ڕێنمایییەکانی نووسین
ڕێنمایییەکان بە وۆرد بۆ نووسینی بابەت دابەزێنە و توێژینەوەکەتی لەسەر بنیات بنێ.
ڕێنمایییەکانی بڵاوکردنەوە لە گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردیدا
گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردى، گۆڤارێکى زانستیی وەرزییە، توێژینەوەى ڕەسەن بە هەر سێ زمانى کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى لە بوارەکانى زمان، ئەدەب، مێژوو، فەرهەنگى کوردى و باسى بەراوردکارانەى ئەو بوارانەى بەشێکیان لە بارەى کورد و کوردستانەوەیە، بڵاو دەکاتەوە.
گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردى گرنگى بەو توێژینەوانەش دەدات، کە سەر بە شێوازى نێوبوارەکانى توێژینەوەن Interdisciplinary .
توێژینەوەى نێردراو دەبێت بەرهەمى زانستيى توێژەر/ توێژەران بێت و لە نووسین و ئامادەکردنیدا بنەماکانى ئاکارى زانستى ڕەچاو کرابێت.
نابێت توێژینەوەکە لە هیچ گۆڤارێکى ناوەوە یان دەرەوەی وڵات، یان لە کۆمەڵە توێژینەوەى کۆنفرانسێکدا بڵاو کرابێتەوە. نابێت تا کۆتایى هەڵسەنگاندن و ڕاگەیاندنى بڕیارى بڵاوکردنەوە بۆ هیچ گۆڤارێکى دى بنێردرێت.
بەرپرسیاریی هەر توێژینەوەیەک لە ئەستۆى توێژەر/ توێژەرانى توێژینەوەکەدایە و توێژینەوەکە دەربڕى بۆچوونى نووسەر / نووسەرانە نەک گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردى.
توێژینەوە کوردییەکان دەبێت بەپێى ڕێنووسى کوردى ددانپێدانراوى ئەکادیمیاى کوردى بن، گەر پێویست بێت گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردى بە توێژینەوەکاندا دەچێتەوە، بەبێ گۆڕینى ناوەڕۆکەکەى.
دەبێت توێژینەوەکان لەم بەشانە (بەم تایبەتمەندییانە) پێک هاتبێت:
- پوختە بە زمانى نووسینى توێژینەوەکە دەنووسرێت و لە ١٥٠ وشە کەمتر و لە ٢٠٠ وشە زیاتر نەبێت، بەپێى پێوەرى پوختە نووسین
- وشە سەرەکییەکان ٥ وشە بن
- پێشەکى ناساندنى بابەت، گریمانە و پرسیارى توێژینەوە، پێشینەى توێژینەوەى Review article و ... هەبێت
- ئینجا بەشەکانى شیکارى و لێکدانەوە
- ئەنجام و سەرچاوەکان
دەبێت هەموو توێژینەوەیەک لەبارەى بابەتێکى نوێوە بێت و پێشینەى توێژینەوەى Review article لەگەڵ بێت. ئەم پێشینەیەش تایبەت بێت بە پێداچوونەوەى ڕابردووى بابەتى توێژینەوە لە ڕوانگەیەکى نوێوە. نابێت کۆن و نوێ تێکەڵ بکرێت، دەبێت سەرچاوە تیۆرییەکان نوێ بن، ئەو سەرچاوانەش کە لەبارەى ماتریاڵ یان بابەتە دیرۆکییەکانەوەن.
گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردى توێژینەوە لە (٧٠٠٠) وشە زیاتر وەرناگرێت.
پێویستە توێژەر پوختەى توێژینەوەکەى بە دوو زمانى دیکە جگە لە زمانى نووسینى توێژینەوەکەى بنووسێت.
هەر باس و بابەتێک لەبارەى ساغکردنەوەى (تحقیق) دەستنووسەکانەوە بێت، پێویستە توێژینەوەکە بەگوێرەى بنەما زانستییە کارپێکراوەکانى ئەو بوارە بکرێت، هەروەها چەند لاپەڕەیەکى لەبەرگیراو و زانیارى تەواو لەبارەى دەستنووسەکە و شوێنى هەڵگرتنى بخرێتە ڕوو.
ڕێنمایییەکانی خەت و نووسین
یەکەم — توێژینەوە بە زمانی کوردی
- ناونیشانی سەرەکی: فۆنتی Unikurd Goran، قەبارەی ١٦
- ناونیشانی ناوەوە: فۆنتی Unikurd Goran، قەبارەی ١٤
- دەقی سەرەکی: فۆنتی Unikurd Goran، قەبارەی ١٣
- ژێرنووسەکان: فۆنتی Unikurd Goran، قەبارەی ١٢
- پوختەی کوردی: فۆنتی Unikurd Goran، قەبارەی ١٣
- وشە لاتینییەکان لە ناو دەقدا: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٢
دووەم — توێژینەوە بە زمانی عەرەبی
- ناونیشانی سەرەکی: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٦
- ناونیشانی ناوەوە: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٤، بۆڵد
- دەقی سەرەکی: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٣
- ژێرنووسەکان: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٢
- پوختەی عەرەبی: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٣
- وشە لاتینییەکان لە ناو دەقدا: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٢
سێیەم — توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی
- ناونیشانی سەرەکی: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٦
- ناونیشانی ناوەوە: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٢، بۆڵد
- دەقی سەرەکی: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٢
- ژێرنووسەکان: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٠
- پوختەی ئینگلیزی: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١٢
- وشە لاتینییەکان لە ناو دەقدا: فۆنتی Times New Roman، قەبارەی ١١
بەیاننامەی تایبەتمەندی
ناو و ئیمەیڵە تۆمارکراوەکان لەم سایتەی گۆڤار تەنها بۆ مەبەستە دیاریکراوەکانی ئەم گۆڤارە بەکار دێن و بۆ هیچ مەبەست یان لایەنێکی تر دابین ناکرێن.