دەستەی نوسەران

ئەو زانایان، نوسەران و پێداچوونەوەکارانەی کە هەر ژمارەیەکی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی پێکدەهێنن.

0
بەشەکان
0
ئەندامان
حەمەسەعید حەسەن

خاوەن ئیمتیاز · سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی

حەمەسەعید حەسەن

ئەکادیمیای کوردی · هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ڕەخنەی ڕۆشنبیری، وەرگێڕان، شیعر

کاری لە بوارەکانی: لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ڕەخنەی ڕۆشنبیری، وەرگێڕان و شیعردا کردووە. شەست کتێبی بڵاوکراوەی هەیە. نوێنەری نوسەرانی سلێمانی بووە لە مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نوسەرانی کورددا. ئەندامی نوسەرانی سوێد و سەرنووسەری گۆڤاری خەرمانە بووە کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەددا لە سوێد دەردەچوو. زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سوێدی دەزانێت. وێڕای شیعر، چوار کتێبیشی لە سوێدییەوە کردووە بە کوردی. نموونەی بەرهەمی بەرچڤەی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی، عەرەبی و فارسی کراون. ٢٠٠٤ دەزگای ئاراس خەڵاتی ئەدەبی و ٢٠٢٠ دەزگای یەکسانیی جێندەر، خەڵاتی خامەی ئەڵماسیی پێ بەخشیوە.

پ. د. موحسین ئەحمەد عومەر

سەرنووسەر

پ. د. موحسین ئەحمەد عومەر

ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی · هەولێر، کوردستانی عێراق

پسپۆڕی ئەدەبی گشتی و بەراوردکاری

پرۆفیسۆرە لە ئەدەبی گشتی و بەراوردکاریدا، ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە و سەرنووسەری گۆڤاری ئەکادیمیای کوردییە. بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی ١٩٨٦ وەرگرتووە، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی سۆربۆنی نوێ پاریسی سێ لە ١٩٩٦ وەرگرتووە. ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤ سەرۆکی بەشی فرەنسی بووە. توێژینەوەی لەبارەی ئەدەبی بەراوردکاری و تیۆری ئەدەبی و مێژووی ئەدەب و ئەدەبی فرەنسی هەیە. ماوەی بیست ساڵ ئەدەبی نوێی فرەنسی و کوردی گوتووەتەوە، زۆربەی بەرهەمەکانی ئەلبێر کاموی لە فرەنسییەوە کردووەتە کوردی. کتێبی ڕۆژهەڵاتناسی ئێدوارد سەعید و ئەنتۆلۆژیای دوو سەد ساڵەی شیعری فرەنسی بۆ کوردی وەرگێڕاوە. هەروەها خاوەنی سێ بەرگ لە توێژینەوەیە لەبارەی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی.

د

بەڕێوەبەری نووسین

د. پەخشان فەهمی فەرحۆ

مامۆستا · بەشی زمانی کوردی · کۆلێژی پەروەردە · زانکۆی کۆیە

ڕێزمانی بەراوردکاری و چارەسەرکردنی زمانی سروشتیی

لە ئێستادا ئەندامێکی چالاکی ئەکادیمیای کوردییە و مامۆستایە لە بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی کۆیە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە زانکۆی کۆیە ساڵی ٢٠٠٨ بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری (زانیاریی زمانی و پەیوەندییەکان) لە زانکۆی ڕێن ٢ لە فەڕەنسا ساڵی ٢٠١٣ وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڕوانامەی دکتۆرای لە ڕێزمانی بەراوردکاری لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. لە ئێستادا بایەخی توێژینەوەکانی لەسەر چارەسەرکردنی زمانی سروشتی (NLP) و ڕێزمانی بەراوردکاری چڕبووەتەوە.

دەستەی نوسەران

پ. د. بەختیار سەجادی

پرۆفیسۆر لە ئەدەبی ئینگلیزی · دامەزرێنەری بەشی کوردی

پ. د. بەختیار سەجادی

زانکۆی کوردستان · سنە، ئێران

ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆریی فەرهەنگی، نوێخوازی

دکتۆرای ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی ئێگزێتێر لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٠ وەرگرت. خاوەنی دکتۆرای فەلسەفەشە، ساڵی ٢٠٠٦ لە زانکۆی پوونا وەری گرتووە. پرۆفیسۆری میوان بوو لە زانکۆی کارڵتۆن لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٢٢. سەجادی پرۆفیسۆرە لە ئەدەبی ئینگلیزی و سەرۆکی دامەزرێنەری بەشی کوردی بوو لە زانکۆی کوردستان لە سنە، لە ساڵەکانی ٢٠١٥-٢٠٢٠. سەجادی خاوەنی چەندان کتێب و ژمارەیەکی زۆری توێژینەوەیە بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و فارسی لەبارەی ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆریی و فەرهەنگی، ئەدەبی کوردی، ئەدەبی ئینگلیزی، زاراوەسازی، وەرگێڕان و پرۆسەی نوانەسازی و ئاماژەپێوی.

پ. ی. د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

پرۆفیسۆری یاریدەدەر · کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان

پ. ی. د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

زانکۆی سلێمانی · کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان

ڕەخنەی ئەدەبی نوێ · سۆسیۆلۆجیای ئەدەب

پرۆفیسۆری یاریدەدەرە و پسپۆرە لە بواری سۆسیۆلۆجیای ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبیی نوێدا، بە هەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی. ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردییە. بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی ١٩٨٧ وەرگرتووە، ماستەری لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٨ و دکتۆرا لە هەمان زانکۆدا لە ساڵی ٢٠١٢دا وەرگرتووە. خاوەنی ٤٣ کتێبی چاپکراوە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، لە بوارەکانی ئەدەب و ڕەخنە و وەرگێڕاندا.

پ. ی. د. ئەحمەد محەمەد مام عوسمان

پرۆفیسۆری یاریدەدەر · ڕەخنەی ئەدەبی

پ. ی. د. ئەحمەد محەمەد مام عوسمان

ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی · هەولێر، عێراق

پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبی

پرۆفیسۆری یاریدەدەرە، پسپۆرە لە بواری ڕەخنەی ئەدەبیدا. بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەددین لە ساڵی ٢٠٠٢ وەرگرتووە. ماستەری لە زانکۆی سەڵاحەددین لە ساڵی ٢٠٠٧، دکتۆرای لە هەمان زانکۆ لە ساڵی ٢٠١٠دا وەرگرتووە. خاوەنی ٣١ کتێبی چاپکراوە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە هەردوو بواری ئەدەب و زماندا.

پ

پرۆفیسۆری یاریدەدەر · ئەدەبی نوێی کوردی

پ. ی. د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف

مامۆستای زانکۆ · زانکۆی کۆیە · هەولێر

ئەدەبی نوێی و هاوچەرخی کوردی

یاریدەری پرۆفیسۆرە لە ئەدەبی نوێی کوردیدا، ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە، ئەندامی یەکێتیی نوسەرانی کوردە، لقی هەولێر. لە ساڵی ٢٠٠٤دا بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٨ ماستەر و ساڵی ٢٠١٦ دکتۆرای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووە. بەشداری سێ کۆنفرانسی زانکۆی کۆیەی کردووە، چەندان توێژینەوەی لە بواری پسپۆڕی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە، ٩ کتێبی چاپکراوە. ١٨ ساڵە مامۆستایە لە بەشی کوردی، زانکۆی کۆیە، وانەکانی ئەدەبی نوێ و ئەدەبی هاوچەرخ دەڵێتەوە.

دەستەی ڕاوێژکاران

پ

ڕاوێژکار

پ. د. میشێل لیزەنبێرگ

پ

ڕاوێژکار

پ. د. مارتن ڤان برونسن

پ

ڕاوێژکار

پ. د. جەلیلی جەلیل

پ

ڕاوێژکار

پ. د. ساڵح ئاکین

پ

ڕاوێژکار

پ. د. جەعفەر شێخولئیسلامی

پ

ڕاوێژکار

پ. د. عەبدولڕەحمان ئەداک

پ

ڕاوێژکار

پ. د. هاشم ئەحمەدزادە