تێگەیشتنی پەیامنێران بەرانبەر ڕادەی جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە(١١) ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستاندا
(تویژینەوەیەکی وەسفییە)
لە لایەنگەشاو عەلی فەرەج
گەشاو عەلی فەرەج
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی
زانیاریی ژمارە) ١١( ساڵی) ٢٠١٣ ( و پراکتیزەکردنی یاساکە لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی
مافی میدیاکاران بەتایبەتی )پەیامنێران( لە پیادەکردنی یاسای ناوبراو. ئەم توێژینەوەیەدا لە
جۆری توێژینەوە وەسفییەکانە و میتۆدیی ڕووپێویی بەکار هاتووە، کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە
پێک هاتووە لە سەرجەم پەیامنێرانی دامەزراوە میدیایییەکانی هەرێمی کوردستان، نموونەی
توێژینەوە بریتییە لە ) ٧١ ( پەیامنێر کە بە شێوەی ناهەڕەمەکیی مەبەستدار لە ڕێگەی لینکەوە
فۆرمی ڕاپرسییەکەیان بە شێوەی ئەلیکترۆنییەوە بۆ نێردراوە.
گرنگترین ئەو دەرەنجامانەی توێژینەوەکە پێی گەیشتووە، بریتییە لەوەی کە یاسای مافی
بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە ) ١١( ساڵی ) ٢٠١٣ ( وەکوو پێویست جێبەجێ نەکراوە، ئەمەش
بووەتە هۆی ئەوەی پەیامنێران نەتوانن دەستیان بگاتە ئەو زانیارییە گرنگانەی پێوەسن بە
خەڵک و بەرژەوەندیی گشتییەوە.
عەلی فەرەج, گ. (2024). تێگەیشتنی پەیامنێران بەرانبەر ڕادەی جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە(١١) ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستاندا. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 581-598. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.549