میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا

لە لایەنروناک صلاح علی & نجم خالد نجم الدين ئەڵوەنی

بڵاوکراوەتەوە لە 22 ئەیلوول 2024لاپەڕە 366-379DOI 10.56422/ka.1.59.547
نووسەران
  • روناک صلاح علی

  • نجم خالد نجم الدين ئەڵوەنی

پوختە

ئەم توێژیەنەوەیە لە ژێر ناونیشانى )میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(دا(
ئەنجام دراوە. هەروەک ئاشکرایە ڕۆمان وەک هەر ژانرێکى ئەدەبى لە کاتى سەرهەڵدانییەوە تاوەكووو
ئێستە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونە و بە چەند قۆناغێکدا تێ پەڕیوە. یەکێک لەو دیاردانەى
کە لە ئەنجامى گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونى ڕۆمان سەری هەڵداوە دیاردەى )میتاگێڕانەوە)یە. ئەم
دیاردەیە لە کۆتاییی سەدەى بیستەم وەک یەکێک لە گرنگترین تەکنیکە نوێیەکانى ڕۆمانى پۆستمۆدێرن
تەماشا کراوە.
میتاگێڕانەوە و تەواوى تەکنیکەکانى گێڕانەوە پێویستییان بە شارەزایی و لێهاتووی ڕۆماننووسە تاوەكوو
دەقى جوانى لێ بەرهەم بێنن، واتە ڕۆماننووس بە هۆشیارى و بە ئاگایییەوە بەرهەمەکەى بەرهەم
دەهێنێت، ئەم هۆشیارى و ئاگایییە لە هەموو ئاستەکانى دەقى ڕۆماندا ڕەنگ دەداتەوە. ئێمە لێرەدا
)سەردێڕ( وەک بەشێک لە بەشە پێکهێنەرەکانى دەقى ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(مان هەڵبژاردووە
بە مەبەستى دەستنیشانکردنى میتاگێڕانەوەبوونى ئەم بەشەى ڕۆمانەکانى ڕۆماننووس و مەبەست و
ئامانجەکانى ڕۆماننووس لە بەکارهێنانى ئەم دیاردەیە لە ڕۆمانەکانیدا.

بابەتەکان

عەبدوڵڵا سەڕاج، میتاگێڕانەوە، سەردێڕ، پۆستمودێرنیزم، خودئاگایی

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
صلاح علی, ر., & خالد نجم الدين ئەڵوەنی, ن., & , (2024). میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 366-379. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.547