ژن: سێکس و شتاندن لە گاڵتەوگەپی کوردیدا

(ڕشتەی مرواری بە نموونە)

لە لایەنڕەنجدەر فەتاح ساڵح

بڵاوکراوەتەوە لە 21 ئەیلوول 2024لاپەڕە 331-346DOI 10.56422/ka.1.59.545
نووسەران
  • ڕەنجدەر فەتاح ساڵح

پوختە

ناوەڕۆک و کاریگەرییەکانی گاڵتەوگەپی سێکسی، بوارێکی گرنگی توێژینەوەیە و ئەدەبیاتێکی فرەوانی
تیۆری و توێژینەوەی لەمەڕ کەڵەکە کراوە. بەسادەیی، نوکتە سێکسییەکان وەک دژەژن و دەربڕی
ئایدیۆلۆژیا یپیاوسالار یدەردەکەون .لەکاتێکد اژنا نب ۆتەنی اشت/ئۆبژەیەک یسێکس یکە مدەکەنەوە.
ئەم توێژینەوەیە، گاڵتەوگەپی سێکسی و ڕەگەزی لە چوارچێوەی گاڵتەوگەپی کوردی دەستنیشان دەکات.
لەڕێگەی شیکاریی ناوەڕۆک بۆ ٣٥٥ نوکتە و دەقی گاڵتەوگەپی سێکسی و ڕەگەزی، ڕوون دەکرێتەوە کە
گاڵتەوگەپە سێکسییەکان لە بەرژەوەندی ئایدیۆلۆژیای زاڵی پیاوسالاری، خزمەت بە چەندان ئەرک
دەکەن. لەناویاندا: برەودان بە پلەبەندی ڕەگەزیی، سەرتریی پیاو، شتاندنی سێکسی ژن و بانگەشەکردن
بۆ توندوتیژی دژی ژنان. بەو شێوەیەش گاڵتەوگەپی سێکسی وەک ئامرازێکی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی لە
پێناو پارێزگاری لە سیستەمی زاڵ و هێشتنەوەی وەک خۆی دۆخەکە-سەردەستیی پیاو و بندەستیی ژن-
کار دەکات.

بابەتەکان

گاڵتەوگەپی سێکسی، ڕەگەز، پلەبەندی ڕەگەزی، شتاندنی سێکسی

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
فەتاح ساڵح, ڕ., & , (2024). ژن: سێکس و شتاندن لە گاڵتەوگەپی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 331-346. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.545