چەند لایەنێكی لادان وەك تایبەتمەندی شیعری قوبادی جەلیزادە

لە لایەننەژاد تیفور عەوڵا & دەریا جەمال حەویز

بڵاوکراوەتەوە لە 21 ئەیلوول 2024لاپەڕە 223-238DOI 10.56422/ka.1.59.539
نووسەران
  • نەژاد تیفور عەوڵا

  • دەریا جەمال حەویز

پوختە

ئەم لێکۆڵینەوەیە لێکۆڵینەوەیەکی وەسفییە، لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدەین باس لە دیاردەیەکی
زمانی بکەین، کە تێیدا ئاماژە بە لادان و جۆرەکانی لادان بە نموونەى شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە
دەکات.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵان داوە پێوەندیی نێوان ڕەوانبێژی و لادان لە دەقی شیعریدا بخەینە
ڕوو، هەروەها دیاردەی لادان لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدا بۆ ئەوەی بزانین شاعیر بە چ
مەبەستێکی ڕەوانبێژی دیاردەی لادانی بەکار هێناوە دەخەینە ڕوو.
لێکۆڵینەوەکە لە دەروازەيەک و سێ بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم: بریتییە لە )لادانى واتايى(، لەم
بەشەدا پێناسەی لادان و مەرج و جۆرەکانی کراوە.
لە بەشی دووهەمدا: باسی )پاش و پێشخستن( کراوە، هەروەها مەرج و جۆرەکانی خراوەتە ڕوو.
لە بەشی سێهەمدا: باسی )کرتاندن( کراوە، هەندێک نموونەی کرتاندن و جۆرەکانی، لە دەقە
شیعرییەکانی قوبادی جەلیزادەدا باس کراوە، بۆ هەموو بڕگەکان نموونە لە شیعرەکانی وەرگیراوە.
لە کۆتاییشدا ئەو ئەنجامانەی لە لێکۆڵینەوەکەماندا پێی گەیشتووین لە چەند خاڵێکدا
خستوومانەتە ڕوو، پاشان لیستی سەرچاوەی بەکارهاتوو تۆمار کراوە.

بابەتەکان

لادان، لادانی واتایی، پاش و پێشخستن، کرتاندن

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
تیفور عەوڵا, ن., & جەمال حەویز, د., & ,, & , (2024). چەند لایەنێكی لادان وەك تایبەتمەندی شیعری قوبادی جەلیزادە. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 223-238. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.539