Authors
- قادر فەتاح ئەحمەد
- جەعفەر شێخولئیسلامی
- عومەر مەحموود کەریم
Abstract
پوختە:
لە سەرەتای سەدەی بیستەوە تا ئێستە، لە ئێران سیاسەتی یەکزمانی لە بواری پەروەردەدا
وەک ئامرازێک لە خزمەت نەتەوەسازی و دەوڵەتسازیی نەتەوەی سەردەستدا بەکار هێراوە. ئەم
توێژینەوەیە لە ڕوانگەی بەرگری لە فرەزمانی و بە پشتبەسن بە پلۆرالیزمی زمانی، ئەنجامەکانی
ئەم سیاسەتە زمانییەی دەستنیشان کردوون. گریمانەی سەرەکی ئەوەیە کە ئامانجی ئەم سیاسەتە،
لاوازکردن و تواندنەوەی زمان و ناسنامە نافارسییەکان لە ناسنامەی ئێرانی و زمانی فارسی لە
ژێر ناوی پاراستنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکپارچەییی وڵاتدایە. بەم هۆیەوە کە کورد یەک لە
نەتەوەکانی ئەو وڵاتە پێک دێنێت، توێژینەوەکە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە کە کورد لە ئێران
چۆن دەتوانێت زمان و پەروەردە بۆ بەرگری لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بۆ بەرەوپێشردنی
پڕۆسەی نەتەوەسازیی خۆی بەکار بێنێت. وەڵامی ئەم پرسیارە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی
نەتەوەکانی تر و ئەزموونی بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دراوەتەوە.
ڕێبازی توێژینەوەکە ڕێبازی پەسنی- شیکارییە و لە چەند تەوەرێکدا، جۆرەکانی سیاسەت و پلانی
زمانی، پێوەندیی نێوان سیاسەتی زمانی و ئایدۆلۆژیا، دیاردەکانی یەکزمانی و چەندزمانی لە پرۆسەی
پەروەردەدا، هەروەها سیاسەتی زمانیی تایبەت بە بواری پەروەردە بە ئامانجی نەتەوەسازی شی
کراونەوە. لە کۆتاییی توێژینەوەکەدا پوختەی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان خراونەتە ڕوو.
Keywords
- سیاسەت و پلانی زمانی، ئایدۆلۆژیای زمانی، پلۆرالیزمی زمانی، زمان و پەروەردە، نەتەوەسازی
How to cite
فەتاح ئەحمەد, ق., & شێخولئیسلامی, ج., & مەحموود کەریم, ع., & ,, & , (2024). سیاسەتی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 115-134. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.533