لێکدانەوەی واتا لە تیکەهەواڵدا

(لیکۆڵینەوەیەکی سیمانتیکی و پراگماتیکییە)

لە لایەنسیروان خەلیل حەداد & یوسف شەریف سەعید

بڵاوکراوەتەوە لە 21 ئەیلوول 2024لاپەڕە 73-89DOI 10.56422/ka.1.59.531
نووسەران
  • سیروان خەلیل حەداد

  • یوسف شەریف سەعید

پوختە

ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی )لێکدانەوەی واتا لە تیکەهەواڵدا، لێکۆڵینەوەیەکی سیمانتیکی و
پراگماتیکییە( بەپێی ڕێبازی وەسفیی شیکاری ئەنجام دراوە، هەوڵ دەدات کە تیکەهەواڵ لە ڕووی
واتاییەوە شیبکاتەوە و دەستنیشانی هەردوو جۆری واتای سیمانتیکی و واتای پراگماتیکیش بکات،
بۆ ئەوەی بزانێت کە تیکەهەواڵ لە ڕووی واتاییەوە چۆن داڕێژراوە، چونکە تیکەهەواڵ تەنیا بەند
نییە بەد اڕشتنی ڕێزمانییەوە، بەڵكوو داڕشتنی واتاییش لەم بابەتەدا زۆر گرنگە و دەبێت بە
شێوەیەکی تایبەت دابڕێژرێت، چونکە بە تەواوی کاریگەریی دەخاتە سەر لایەنی دەروونی وەرگران
و ئاڕاستەی بیرکردنەوەیان و هەندێک لایەنی تری ژیانیان ئاراستە دەکات

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
خەلیل حەداد, س., & شەریف سەعید, ی., & , (2024). لێکدانەوەی واتا لە تیکەهەواڵدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(59), 73-89. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.531