بنیاتی مۆسیقا و ڕه‌وانبێژی له چامه‌ی (سووڕی ده‌وران)ی (هێمن موكریانی)دا
لە لایەنكه‌ژاڵ عەبدولقادر عوسمان
كه‌ژاڵ عەبدولقادر عوسمان
به‌شی به‌روبوومی كێڵگه‌یی و ڕووه‌كه پزیشكییه‌كان _ كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان _ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین /هه‌ولێر
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (بنیاتی مۆسیقا و ڕه‌وانبێژی له چامه‌ی (سووڕی ده‌وران ) ی (هێمن موكریانی )یه ، توێژینه‌وه‌یه‌كی (وه‌سفی –شیكاری)یه ، كه تیایدا لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی مۆسیقای شیعریمان دیراسه كردووه ، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی ، كه تا چ ئاستێك هێمن له‌م چامه‌یه‌دا سوودی له هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی وه‌رگرتووه ، بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به‌و شێوه جوانه‌ی كه هه‌یه‌تی ، وه له ئه‌نجامی دیراسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كانی ئه‌م چامه‌یه گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ی ، كه هێمن توانایه‌كی زۆر و، هه‌روه‌ها سه‌لیقه‌یه‌كی جوان و ده‌ست ڕه‌نگینی له به‌كارهێنانی هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی وه‌ك ( جوانكاری ، ڕوونبێژی ، واتاناسی)دا هه‌یه ، وه به‌م هونه‌رانه واتایه‌كی قووڵ و جوانی و ئیستاتیكای به ده‌قه شیعرییه‌كانی به‌خشیوه ، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی شیعره‌كه به‌هێز و دڵڕفێن بێت.
, ك. (2023). بنیاتی مۆسیقا و ڕه‌وانبێژی له چامه‌ی (سووڕی ده‌وران)ی (هێمن موكریانی)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(54), 231 - 260. https://doi.org/10.56422/ka..54.242