لادانی زمانی لە شیعری عەبدولخالق سەرسامدا

لە لایەنئاڤێستا عەبدولخالق عەزیز & نەوزاد وەقاس

بڵاوکراوەتەوە لە 29 ئادار 2023لاپەڕە 155 - 190DOI 10.56422/ka..54.240
نوسەران
  • ئاڤێستا عەبدولخالق عەزیز

    وەزارەتی پەروەردە

  • نەوزاد وەقاس

    بەشی زمانی كوردی - كۆلێژی پەروەردە - زانكۆی سەلاحەددین - هەولێر

پوختە

پوختەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خستنەڕووی لادان لە زمانی شیعری عەبدولخالق سەرسام و شیکردنەوەی بەرهەمە شیعرییەکانی. لادانیش یەکێکە لە بونیاتەکانی زمانی شیعری، هەر شاعیرێک ڕوودەکاتە شێوازێکی تایبەت لە بەکارهێنانی زمان کە دەبێتە لادانی زمانی لە هۆنراوەکانیدا. شیعر سیستەمێکە لە لادان وە هیچ شیعرێک نییە لادانی تێدا بەدی نەکرێت، بەڵام مەرجە لادانەکە هونەری بێت ، کە لە ڕێگەیەوە خوێنەر مانای نوێ و تازەی تێدا بەدی بکات. سەرسام هەوڵی داوە بە زمانێکی کاریگەر و پڕ مانا بنووسێت ، لە کۆی شیعرەکانی سەرسام لادانی رێزمانی تێدا بەدی دەکرێت کە هەریەکەیان بە شێوەیەکی جیا خراونەتە ڕوو، وەک پاش و پێش خستن و دیاردەی قرتاندن و دیاردەی دابڕین و لێکردنەوە کە هاوکات میکانیزمەکانی لادانی واتاییش خراوەتە ڕوو پاشان ئاماژە بە ئەدگارەکانی وەک ڕەمز و جۆرەکانی و مەبەستە جیاوازەکانی دەکات و چۆن تەمومژی بەدوای خۆیدا دەهێنێ. تەمومژی واتاییش قووڵایی بە شیعرەکانی سەرسام بەخشیوە و نووسینیش بە شێوەی ڕەمز زۆر زاڵە لە بەرهەمە شیعریەکانی، کەوا دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزیی بارودۆخی سیاسی و حزبیی ئەو سەردەمە. ئەو سەرچاوانەی کە پشتی پێ بەستراوە لە لێکۆڵینەوەکەدا لە کۆتاییدا خراونەتەڕوو.

بابەتەکان

لادانی زمانی لە شیعر ، لادانی ڕێزمانی ، لادانی واتایی، ڕەمز ، شیعری هەمەجۆر

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ئ., & , ن. (2023). لادانی زمانی لە شیعری عەبدولخالق سەرسامدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(54), 155 - 190. https://doi.org/10.56422/ka..54.240