سیماكانی ڕۆمانسیزمی كۆمه‌ڵخوازانه له شیعری پیره‌مێرد دا
لە لایەنم. ڕۆژگار محەمەد صابر, عوسمان حه‌مه‌د ده‌شتی & جیهاد شكری رەشید
م. ڕۆژگار محەمەد صابر
به‌شی زمانی كوردی- فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده - زانكۆی كۆیه / هه‌ولێر
عوسمان حه‌مه‌د ده‌شتی
به‌شی زمانی كوردی- فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده - زانكۆی كۆیه / هه‌ولێر
جیهاد شكری رەشید
به‌شی زمانی فارسی– كۆلیژی زمان – زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / هه‌ولێر
—
—
ڕۆمانسيزم لە سەرەتاوە شۆڕشێکی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، کە به‌ڕێبازێکی سەقامگیری سەردەمی نوێخوازی و ڕێنسانسی ئەوروپا ده‌ژمێردرێت. بیرمەندان و هونەرمەندانی ئه‌م ڕێبازه پێداگری کلتووری لەسەرخۆیان بە سنوورداركردن و سەرکوتکەری دەروونی مرۆڤەکان دەزانن. وردە وردە ئەم شۆڕشە لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە بەرەو مەڵبەندی ئەدەبیات و هونەر پەلی هاوێشت جەختیان لەسەر هونەر، سۆز، خه‌یاڵ و بیرکردنەوە و چەمکە واتاییەکان دەکرده‌وه. دواتر بووه ڕێبازێکی گشتگیر کە کاریگەرییە سەرسووڕهێنەرەکەی لەسەر ئەدەبیات و هونەر نکۆڵی لێ ناکرێت.
نووسەران بەپێی خاسیه‌ت و تایبەتمەندیی ئەدەبه‌کەیان په‌یڕەوییان لێکردووە و شاکاری ئەدەبيی گەورەیان خوڵقاندووە. پیره‌مێرد وەک سیمایەکی دیار و بەرچاو لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا، كانگای داهێنان و گۆڕانکارییە قووڵەکانە، توانیویەتی سەرەڕای کەڵک وەرگرتن لە پێوەر و دەرهاویشتەکانی ڕۆمانسیزم و دەستکاری کردنی بابەتە تایبەتەکانی ئەم ڕێبازە له شیعره‌كانی خۆیدا، بە ئیلهام وەرگرتن لە توانا و بەهرەکانی، سەردەمەکەی خۆی جێی بهێڵێت. شاعیر لە ئازار و مەینەت و گیروگرفته‌كانی کۆمەڵگا و نەتەوەکەی دوور نەکەوتۆتەوە و بە ڕەوانبێژییە جوان و ناسکەکەی هەموو دیمەنەکان و شوێن‌دانان و وردەکارییەکانی دەخاتە پێش چاوی خوێنەرەکانی، بەوپێیە کە شیعر تەنیا باس لە جوانییەکان ناکات، بەڵکو وێنه‌یەکی جوانیشی هەیە تا ناڕوونییەکانی کۆمەڵی پێ بناسێندرێت.
پیره‌مێرد، ڕۆمانسیزمی كۆمه‌ڵخوازانه، نیشتیمان په‌روه‌ری، ئازادی، سروشت، نوستاڵۆژیا
, م., & , ع., & , ج., & ,, & , (2023). سیماكانی ڕۆمانسیزمی كۆمه‌ڵخوازانه له شیعری پیره‌مێرد دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(54), 7 - 58. https://doi.org/10.56422/ka..54.235