1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
ئەم توێژینەوەیە باس لە رۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە رۆژنامەگەریی کوردی و گەشەپێدانی بیری ناسیۆنالیستی کوردی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەکات. تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکی ئەو سەروتارانەی کە لە رۆژنامەی "رۆژی کوردستان" دا نووسیونی، توێژینەوەکە دەریدەخات کە شێخ نووری رۆژنامەگەریی وەک پلاتفۆرمێک بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی. توێژینەوەکە لەسێ تەوەرەدا هزری شێخ نووری شیکردۆتەوە: ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی، داروینیزمی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەت و خەڵک. لە تەوەری یەکەمدا تیشک دەخرێتە سەر گرنگدانی شێخ نووری بە زمان، مێژوو و میراتی هاوبەش لە بنیاتنانی ناسنامەی نەتەوەیی. ل