1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
ئەم توێژینەوەیە لە بنەما و دیدگاکانی ناسنامە لە چوارچێوەی فەلسەفەی (سپێنۆزا)دا دەکۆڵێتەوە و تیشک دەخاتە سەر جەوهەر وەک ناسنامە لە نێو گەردوندا، هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی ناسنامە دەکاتەوە وەک بناغەی یەکانگیری لە هەموو ئەو شتانەیی کە بە دوالیزم یا دوانەیەکی دابڕاو و نامۆ لە یەک پێناسەکراون. میتۆدی وەسفی شیکاری و بەراوردکاری بەکارهاتووە بۆ تێڕوانینەکانی (سپێنۆزا)، کە پاڵپشتی لە یەکگرتووی نێوان شتەکان دەکاتەوە، ڕۆڵی ئەقڵ لە ڕێکخستن و تێگەیشتن لە هەموو ئەو شتانەی لە نێو بووندا هەن، هەورەها ڕۆڵی خوا لە گەردووندا جیاکردنەوە خوا لە سروشت، شیکردنەوەیی تێگەیی جەوهەر وەک بنەمایەک بۆ ناسینی هەموو