1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 63 · 2025
لەم توێژینەوەیەدا تیشک دەخەینە سەر خوێندن و پشتڕاستکردنەوەی جێناو لە زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی و جیاوازییەکانیان دەخەینە ڕوو. دەوری جێناو لە زماندا یەکجار گەورە و فرەوانە، بۆیە جێناو یەکێکە لە باسە زۆر بایەخدارەکانی زمانەوانی و چەندان لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. لە جێناودا بە شێوەیەکی بنجی دیاردەی کەس و خۆیەتی و نیشاندان لە پلەی یەکەمدا دێن. لە زمانی کوردیدا زاراوەکانی: )جێناو، ڕاناو، جێنام، ڕاناڤ، هتد( بەکار دێن، بەڵام بەکارهێنانی وشەی )جێناو( لە هەموو دەستەواژەکانی تر فرەوانترە، بۆیە لەم توێژینەوەیەشدا )جێناو( بەکار دەهێنین. لە چوارچێوەی ئەم توێژینەوەیەدا جیاوازیی نێوان جۆرە جیاوازەکانی جێنا