1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 62 · 2025
هاوسەرگیریی بەسەروەری بە باڵادەستی و بڕیاردەریی مێرد لە پێوەندییەکانی نێوان ژن و مێرد لە چوارچێوەی خێزاندا دەناسرێتەوە. گرنگیی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خستنەڕوو و ڕوونکردنەوەی پێگەی دابونەریت لە کۆمەڵگای کۆنی کوردیدا لەبارەی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە، لە کۆمەڵگایەک کە باوکسالاری بنەمای هزری پێکهێنانی خێزان بووە. بۆ ئەم مەبەستەش لەم توێژینەوەیەدا کار کراوە بۆ ناساندنی سروشتی پێوەندیی نێوان ژن و مێرد لە ڕوانگەی دابونەریتی ژمارەیەک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا هاوسەرگیریی بەسەروەری لە سەردەمی ساڵانی شەستەکان لەنێو کۆمەڵگای گوندەکانی کوردستاندا هەبووە؟ لەم توێژین