1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 62 · 2025
ئەم توێژینەوەیە باس لە ئاریشەی پلەدەنگی و ڕەگەز و پەیژە و مەقامەکانی (مۆد) موزیکی ڕۆژهەڵاتی بەگشتی و بەتایبەت کوردی دەکات، توێژەران هەندێک لەو زانیارییانە دەخەنە ڕوو کە پەیوەستن بە ناجێگیری و ڕەنگاڵەی زاراوە موزیکییەکانی وەک (پلەدەنگییەکان و ڕەگەز و پەیژە و مەقامەکان) لەلایەن بەکارهێنەرانی لەناو گەلی کورد و گەلانی هاوسێی کورد بەتایبەت (عەرەب، فارس و، تورک). توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک دێت، بەشی یەکەم پێشەکی و ڕێکارەکانی توێژینەوە و شیکردنەوەى زاراوە گرنگەکانی تایبەت بە ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەخۆ دەگرێت. بەشی دووەمى توێژینەوەکە خۆی لە دوو باس دەبینێتەوە، باسی یەکەم (فرەیی لە ژمارە و ن