1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 62 · 2025
سەردەمی عوسمانی بە یەکێک لە گرنگترین سەردەمەکانی ئیسلامی دادەنرێت. نەوەکوو تەنها لە ڕووی جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلام و جیهاد لەپێناو خودادا، بەڵکوو لە ڕووی هونەری بیناسازیشەوە هەنگاوی زۆر گرنگیان ناوە و، زۆر پێشکەوتوو بوون. یەکێک لەو شێوازە بیناسازییانەی لە کۆتاییی سەردەمی عوسمانی سەری هەڵدا؛ بیناسازیی قشڵە بووە. لەو سەردەمە لە عێراقدا، زۆر شوێن قشڵەی تێدا بنیات نراوە، وەک: (بەغدا، کەرکووک، هەولێر، مەخموور، قوشتەپە و گوێڕ). ئەم قشڵانە زیاتر لەو شوێنانە دروست دەکران کە شوێنی گرنگ و سەر ڕێگای گشتی و بازرگانی بوون بۆ پاراستنیان لە ڕێگرەکان. جگە لەوە قشڵەکان بۆ لایەنی سەربازی و کارگێڕی لە بەڕێو