1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
بەهاکان بۆ تاک و کۆمەڵگە گرنگن، بە تایبەتی بۆ لاوان، چونکە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پێ دەبەخشێت و ڕۆڵ دەبینێت لە داڕشتنی کەسایەتیی لاو و دانانی ئامانجەکانی لە چوارچێوەیەکی پێوەریی دروستدا. ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردن و ڕیزبەندی گرنگترین بەهاکانی لاوان و ئاستی وابەستەبوونیان بە بەهاکانەوە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها زانینی جیاوازیی تێڕوانینی لاوان بۆ بەهاکان بە پێی گۆڕاوەکانی توێژینەوە کە بریتین لە: ڕ هگه ز، تەمەن، ئاستی خوێندەواری، باری كۆمه ڵای هتی، پیشە، جۆری خانوو و داهاتی مانگانەی خێزا ن. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی چەندایەتییە