1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
ناونیشانی ئهم توێژینهوهیه بریتییه له (ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لە "خولێک بۆ فێربونی گریانی" ی قوبادی جەلیزادە)دا. توێژینەوەکە هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی بنەماو ڕەهەندەکانی ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لە دەقه شیعرییهكانی (خولێک بۆ فێربونی گریان)دا. ئیکۆلۆژی وەک میتۆدێکی ڕەخنەیی نوێ ئهو بواره زانستییهیه، کە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و جۆرەکانی ڕووەک و گیانەوەر و پەیوەندیان بە جیهانی فیزیکیان دەکۆڵێتەوە، واتە ئەو بابەتە ڕەخنەییانە هەڵدەبژێرێت، کە لە پەیوەندی نێوان ئەدەب و ژینگەی بایۆلۆژی و فیزیکی دەکۆڵنەوە. ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لقێکە لە لقەکانی ڕەخنەی ئیکۆلۆژی، جەخت دەکاتە سەر ڕۆڵ و دەرخستنی ئاژەڵ