1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
یەكێك لەمەسەلە چارەنووس سازەكانی سەرەتای بیستەكانی سەدەی ڕابردوو پرسی ولایەتی موسڵ بوو كە ڕاستەوخۆ پەیوەست بوو بە چارەنووسی كوردانی باشور لە هەلومەرجی دوای كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی و بەریەكەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەكان بەبێ لە بەرچاوگرتنی خواستی هاوڵاتیانی كورد لەم بەشەی كوردستان بەعێڕاقەوە لكێنرا. لەم سەروبەندەشدا شاری سلێمانی بەهۆی بەرپابوونی جوڵانەوەكانی شێخ مەحمود وبەریەكەوتنەكانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەریتانی لەماوەی1919-1925 ببووە گۆڕەپانی سیاسی لەباشوری كوردستان، هاوتەریب وەك بەرجەستە بوونی دۆخى ڕۆشەنبیری لەشارەكە هەندێك ڕۆژنامەش هاتوونەتە وەشاندن كە بەشێكیان وەك زمانحاڵی فەرمان