1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
پرسی دانیشتوان و پەرەپێدان یەکێکە لە پرسە گرنگ و زيندووەكان لە ئێستادا، کە ئەمەش شایەنی سەرنج وەستانە لەسەری بەبەردەوامی، ئەمە وێڕای سەرهەڵدانی کێشەی گەورە و ئاڵۆز و تێگەیشتن لەپەیوەندی نێوانیان، بۆیە توێژینەوە لەسەر دانیشتوان و پەرەپێدان گەیشتنە بە ئەو پەیوەندی و تێكەلاوییەی لەنێوان دیاردەکانی دانیشتوان و پەرەپێداندا هەیە. ئەمەش لەڕێگەی دیاریكردن و شیكردنەوەی كاریگەری ئەو گۆڕانكارییەكانی دانیشتوان لەسەر پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و سیاسی، هەیەتی، بۆیە گۆرانی گهوره به سهر قهبارهى دانيشتوانی هەرێم دا هاتووه كەئەمەش دەرئەنجامی زیادبوونی سروشتی و كۆچكردنەوە بو