1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
توێژینەوەکە بە ناونیشانى (توانای تێگەیشتنی دەق لای قوتابیانی زانکۆ) ، قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین کۆلیژی زمان بەشی زمانی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠٢١-٢٠٢٢) بە نموونە وەرگیراون. بێگومان تێگەیشتن بنەمایەکی سەرەکی و ئامانجی سەرەکیيە لە پرۆسەی خوێندنەوەدا. لەسەردەمی ئەمرۆدا تێنەگەیشتن لە خوێندنەوە لە پرۆسەی خوێندندا گرفتی بەشێکی زۆری قوتابیانە، هەر ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئەم بابەتە بۆ توێژینەوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە پشت بە ڕێبازی وەسفی شیکاری بەستراوە، ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی توانای تێگەیشتنی دەقە لای قوتابیانی زانکۆ