1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
ئەم توێژينەوەيە باس لەو تەكنيكانە دەكات، كە توانامان پێ دەبەخشێت، لە بارودۆخە جياوازەكاندا كاردانەوەيەكى كاريگەرمان هەبێت. وەڵامى كاريگەر وەڵامێكى خێرا و كورت و كاريگەر و يەكلاكەرەوەيە، زۆرجار بەرانبەر بێدەنگ دەكات. وەڵامدەر هەوڵدەدات ئامرازى بەهێزى زمانى، وەك تەكنيك بەكاربهێنێت، كە هەڵگرى چەندين ئاڕگۆمێنتنى بەهێزە. كە تيايدا پوچەڵكردنەوە و ڕونكردنەوەى ڕاستييەك و لاوازكردنى گوتنى قسەكەرە. گرنگى ئەم توێژينەوەيە بۆ ئاشناكردنى هەموو چين و توێژەكانە بۆ داڕشتنى تەكنيكەكان، بۆ ئەوەى تواناى بەرهەمهێنانى وەڵامێكى كاريگەريان هەبێت. ئەم توێژينەوەيە لە دووبەش پێكهاتووە، بەشى يەكەم: تايبەتە بە ناساندنى