1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (شانۆ و شیعری شانۆیی لە بواری فێرکردن) دایه. شيعره شانۆییەکانی شوان ئه‌حمه‌د به نموونه وه‌رگیراوه. هه‌وڵێكه بۆ ناساندنی شانۆ و شیعری شانۆیی منداڵان، هه‌وڵمانداوه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مجۆره شیعره له ڕووی په‌روه‌ردەیی و فێركردنه‌وه له سه‌ر منداڵان ڕوون بكه‌ینه‌وه. پەروەردە و فێركردن، كە كەناڵێكی هەر گرنگی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە، لە ڕێگەیەوە منداڵان بۆ ژیانی نێو كۆمەڵگا ئامادە دەكرێن. شانۆ و شیعری منداڵانیش فاكتەرێكی گرنگی پەروەردە و فێركردنە، كاریگەری گەورەی هەیە، لە گەشەپێدانی كەسایەتی منداڵان و ڕۆشنبیركردن و فراوان بوونی ئاسۆی بیركردنەو