1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
ئەم لێكۆلینەوە جەخت لە كاریگەرى و پێشكەوتنەكانى بزاڤى ڕۆشنبیرى هونەریى گۆرانى و موزیك و كاریگەریە دەرەكیەکان دەکات، ئەم كاریگەریانەش لەڕێگاى گۆرانیەكانى هونەرمەندان عەلى مەردان، حەسەن زیرەك، تاهیر تۆفیق لەسەر هونەرمەندان و گۆرانى بێژ و موزیك زانانى هەرێمى كوردستان زیاتر دەردەكەوێت، لەڕێگەى سێ تەوەرى سەرەكى، كەئەمانەن: تەوەرى یەكەم بەخستنەڕووى كێشە و گرفت و ئامانج و گرینگى و پێشبینیەكانى لێكۆلینەوە، هەروەها دیاریكردن و دەست نیشانكردنى ڕێبازى لێكۆڵینەوەكە بەپێى كات و شوێنى دیاریكراو دەست پێدەكات. تەوەرى دووەم تایبەتکراوە بە خستنە ڕووى ناوەڕۆكى لێكۆڵینەوە، هەموو ئەم پەیوەندیانە خ