1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌گ و ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی نه‌ته‌وه و پاراستنی قه‌واره‌كه‌ی و تێكۆشانی له‌پێناو مانه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆبوونیدا، له‌مه‌شدا جیا له‌رێگه‌ی جه‌نگ و به‌رپاكردنی شۆڕشه‌كان، ئه‌ده‌بیش رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و به‌شێك له ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش نووسه‌ران وه‌كو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگه، ئیتما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌رگایان بۆ واڵا ده‌كات تا له‌رێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه ململانێیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له پێش راپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه گه‌لی كورد تێیدا بووه، ئه‌ده‌ب و له‌نێویشاندا رۆمان رێگه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ململانێیه