1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی ( سیمیۆلۆژیای وشە لە شیعرەکانی ئەحمەد محەمەد دا(ڕەنگ، کەسایەتی، سروشت ) بە ئەنجامەگەیەنراوە. هەوڵێكە بۆ دەرخستنی ڕەهەندی سیمیۆلۆژی لە شیعرەکانی شاعیردا و هەموو ئەو هێماو ڕەمز و دەلالەتانەی، لە چوارچێوەی وشە لە شیعرەکانیدا ڕەنگیانداوەتەوە. شاعیر چەندین وشەی لە دەقەكانیدا هێناون، کە مەدلوولی دووەمیان هەیە و کۆمەڵێك دەلالەتی واتایی لە پشتیانەوە شاردراوەتەوە، کە بەهۆی سیاق و ئەو شوێنەی وشەکەی تێدا هاتووە دەتوانین لێکدانەوەیان بۆ بکەین و واتای بارکراوی وشەکان بدۆزینەوە. لە توێژینەوەکەدا میتۆدی ''وەسفی- شیکاری'' بە پشت