1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیفتۆنگ لە زمانی كوردیدا) یه، سنووری لێكۆڵینەوەكە لە چوارچێوەی دیالێكتی كرمانجی ناوەڕاستدایە، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی پێویست نمونه له شێوه‌زاره‌كانی تریشدا خراوه‌ته‌ڕوو، بەپێی ڕێبازی(سینكڕۆنی-شیكاریی) شرۆڤەكراوە، بەگشتی ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، كه بوون و نه‌بوونی دیفتۆنگ له زمانی كوردیدا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه ئه‌م دیارده ده‌نگییه ده‌مێكه پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی ناسه‌ره‌كی له دووتوێی چه‌ند توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌م دیارده ده‌نگییه