1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا، میدیا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەى لە پێکهێنانی ئاستى تێگەیشتنمان لە جیهان و شوناسی کۆمەڵایەتی دەبینێت. ئەم توێژینەوەیە بە وردی روانگەی کۆمەڵناسی فەرەنسی پییەر بۆردیۆ لەسەر کۆمەڵناسی میدیایی و چۆنیەتی کاریگەریی هەژموونی سیمبولی لە داڕشتنی وێنەی کۆمەڵایەتیدا شیدەکاتەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە. ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە بریتیە لە شیکردنەوەی چەمکە سەرەکییەکانی بۆردیۆ سەبارەت بە میدیا، وەک "خێرایی"، "توندوتیژیی ڕەمزی یان هێمایی"، "لێکچوونی میدیاکان"، "دەستکاریکردنی زمان و چەمکەکان" و "شاردنەوەی زانیارییەکان"، هەروەها خستنەڕووی ڕەخنەکانی بۆردیۆ لەسەر ڕۆڵی میدیا لە