1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
ئامانجى توێژینەوەکە زانینى ڕۆڵى سۆشیال میدیا)فەیسبووک( لە دروستکردنى هۆشیاریی سیاسى و دەرخستنى ئاستى کاریگەرى لەسەر گەشەپێدانی کولتوورى سیاسى و دیاریکردنى گرنگترین پاڵنەرەکانى بەکارهێنانى لە کۆمەڵگەدا، سەڕەڕاى ئەمە گرنگى ئەم بابەتە بەو پێیەى کە سۆشیال میدیا )فەیسبووک( گۆڕاوى سەرەکییە لە دەرکەوتنى کاریگەرى و بەدیهێنانى گەشەپێدانی کولتوورى سیاسى لە کۆمەڵگەدا، لەلایەکى دیکەوە گرنگى ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە پەیوەندیی نێوان سۆشیال میدیا )فەیسبووک( و گەشەپێدانى کولتوورى سیاسى و هۆشیاریی سیاسى شى دەکاتەوە. ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەکى تێۆرییە و بە میتۆدى وەس