1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
گواستنەوە لە ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ و کۆمەڵگەدا لە چەندین لایەنى جیاوازەوە گرنگى و کاریگەرى خۆی هەیە، وەک لایەنى کۆمەڵایەتی و پەروەردەیى و تەندروستى و خزمەتگوزارى و ئابوورى. خراپیی کەرتى گواستنەوەى گشتى لەوانەیە چەندین گرفتى کۆمەڵایەتیى جیاواز لەگەڵ خۆیدا دروست بکات، بۆیە ئامانجى سەرەکیى ئەم توێژینەوەیەش بریتییە لە ڕوونکردنەوەى گرنگى سیستەمى گواستنەوە، ئەو گرفتە کۆمەڵایەتییانەى کە بەهۆى ڕەوشى گواستنەوەى گشتى دروست بوونە لە هەرێمى کوردستان، توێژینەوەکە سوود لە میتۆدى وەسفى وەرگیراوە بە ڕێگاى شیکارى داتا و زانیاری ئامادە کراوە، هەروەها توێژینەوەکە بە چەند ئەنجامێک گە