1 توێژینەوەکان
بەرگ 4 · ژمارە 65 · 2025
(تایبەتمەندییەکانی زمانی ئایینی) ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە، کە لەپێناو زیاتر ناسینی زمانی ئایینی و دەسەڵاتی وەرگێڕاندا بەسەر ئەم زمانەدا کراوە. بواری لێکۆڵینەوەکە زمانی ئایینییە، لەناو ئایینەکانیشدا بەدیاریکراوی مەبەستمان ئایینی ئیسلامە، ئەم زمانە دابەش دەبێت بۆ زمانی دەقی قورئان و کتێبەکانی سوننەت و دواتر پەیدابوونی چەندین ئایینزا و کۆمەڵەی جیاجیا، کە هەریەکیان خاوەنی تایبەتمەندیی زمانیی خۆیانن، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە زمانی ئایینیی تێکستی پیرۆزی قورئانە. هەڵبژاردنی ئەم بابەتە جگە لەوەی پێویستییەکی ئەکادیمییە، هاوکات ئەم جۆرە توێژینەوانە لە زمانی کوردیدا بەکەمی کراون و بابەتی زمانی ئ