1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
كاتێك گوند و شارۆچكەكان پەناگەیەك و شوێنێكی ئارام بوون بۆ پارتە سیاسییە كوردییەكان، به هۆی ئەوەی ئەو گوندانە ئازاد كرابوون، یان دوور بوون لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی، بۆیە دەسەڵاتی بەعسی عێراق لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووودا بە شێوەیەكی پان بۆ داڕێژراو دەستی بە ڕاگوێزانی دانیشتووانی گوند و شارۆچكە كوردییەكان کرد بۆ كۆمەڵگا زۆرەملێیەكان لە ڕێگای بەكارهێنانی چەندین هۆكاری ترس و تۆقاندن و پاكتاوكردنیان. چوارچێوەی توێژینەوەكە تایبەتە بە ڕاگواستنی گوندەكانی پارێزگای هەولێر لە نێوان ساڵانی ) ١٩٨٧ - ١٩٩١ (. ئەم توێژینەوەیە لە سێ تەوەرەی سەرەكی پێك دێت،