1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانى کەسایەتییە کوردەکان لە کتێبى )دُرُ الحَبَب في تاريخ أعيان حَلَب(ى مێژوونووسى حەلەبى )ابن الحنبي م: ٩٧١ ک/ ١٥٦٣ ز(. توێژینەوەیەکى مێژوویییە لە بارەى کەسایەتییە کوردەکانى نێو ئەم کتێبە. تۆمارێکى مێژووییى دانسقەیە بۆ گێڕانەوەى سەرگوزشتەى کەسایەتییە کوردەکان، بەڕەسەنیى زانیارییە مێژوویییەکان دەناسرێت، ژیننامەى کەسایەتییە کوردەکان لەم تۆمارە جۆراوجۆرن هەموو چین و دەستەى لە خۆگرتووە لە ژیننامەى خاوەن پۆستە کارگێرى و ئایینیەکان، دادوەران، موفتى بەناوبانگ، زاناى پایەبەرز، شەرعزان، هەروەها سەرگوزشتەى خەڵکان لە چینى گشتى لە میوزگژەن و بەرگدروو