1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
پێوەندی دوو قۆڵیی نێوان عێراق و سووریا، کاریگەریی زۆری لەسەر دۆخی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە، هەر دووک وڵات بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پێوەندیەکی مێژوویی، سیاسی، سەربازی و ئابووری...، لە نێوانیاندا بەدی دەکرا، بەڵام ئەم پێوەندییانە بە هەڵاوسانی نێوانیان هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر تێ پەڕیون، کە دواجار هەم کاریگەری لەسەر پێوەندییەکانی نێوانیان دروست کردووە، هەمیش کاریگەری لەسەر دۆزی کورد لە هەر دووک وڵات دروست کردووە. لە سۆنگەی گرنگیی ئەمەوە لێکۆڵینەوە لەسەر پێوەندیی عێراق و سووریا لە ململانی هەرێمی و نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر دۆزی کورد ) ١٩٦٣ - ١٩٧٠ (‹‹ بایەخی تایبەتی