1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
بەهۆی کێشەی سیاسی و توندوتیژی حوكوومەتی بەعس بەرانبەر بە گەلی کورد و کوشتنی ژمارەیەک مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی کە سەر بە ڕژێمی بەعس بوون و هەڵسوکەوتیان نەشیاو بوون بەرانبەر قوتابییانی کورد، حوكوومەتی ئەو کاتی عێڕاق هەستی کرد بوونی زانکۆ لە سلێمانی هەڕەشەیە بۆ سەر حوكوومەتی بەعس، بۆیە بڕیاری دا بەگواستنەوەی زانکۆ لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر لەساڵی 1981 . قوتابییان بەهۆی گواستنەوەی زانکۆ و ناڕەزایەتییەکانیان لە بارودۆخی ئەوکاتی خوێندنیان لەساڵی 1982 خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، حوكوومەتی بەعس لە بەرانبەردا بە توندوتیژی وەڵامی دانەوە و دەستی لە قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین نەپاراست.