1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
قەزای کۆیە، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی کوردستان بۆ ناوچە شوێنەواری و کەلەپوورییەکان، مێژووی دروستکردنی بەشێکی زۆری ئەو خانووان ە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی 18 و 19 و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، چونکە کۆیە لەو سەردەمانەدا گەشەسەندنێکی ئابووریی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، لەبەر ئەوەی قەزاکە کەو تووەتە سەر ڕێگە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی، بەشێک لە بازرگانەکانی کۆیە مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بازرگانەکانی شارەکانی موصل و بەغداد و حەلەبدا کردووە ، خانووی کەمالی حاجی مەجید، یەکێکە لە خانووە کەلەپوورییەکانی قەزای کۆیە، لە ڕووی زانستی شوێنەوارناسی گرینگی خۆی هەیە، چونکە لە هەردوونه