1 توێژینەوەکان
ژمارە 59 · 2024
پوختە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ناوچە کێشەلەسەرەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حوکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەمیشە بابەتێکی گرنگ و هەستیار بووە و کەوتووەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش سەرەتا ماددەی ) ٥٨ لەساڵی 200 4 ( و دواتر گۆڕانی بە )ماددەی ١٤٠ لە ساڵی 2005 (، لە دەستووری عێراقدا جێگیر کرا. ئەوەی جێگای نیگەرانییە و بووەتە مەترسییەکی گەورە لەلای نەتەوەی کورد بەگشتی و دەسەڵاتی کورد لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، جێبەجێنەکردن و پشتگوێخستنی ئەم ماددە دەستوورییەیە، کە لە لای حوکوومەتی هەرێم جێبەجێکردنی چارەسەری کێشەی سەرەکی نێوان هەر