1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژینەوە، لە ژێر ناوی )کشتوکاڵ لە هەرێمەکانی خوراسان و وڵاتی ئەودیو ڕووبار لە هەردوو سەدەی 5- 6ک/ 11 - 12 ز(، لە سێ تەوەری سەرەکی پێک هاتووە، هەر تەوەرێک دابەشی چەند باسێک کراوە، لە تەوەری یەکەمدا باس لە زەویی کشتوکاڵی و ڕۆڵی لە زۆربوونی بەرهەمدا دەیکەین، تیشک خراوەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و ڕۆڵی بەپیتی خاک لە زیادکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کراوە، تەوەری دووەمیش تەرخان کراوە بۆ باسکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، وەک میوەجات و دانەوێڵە و چەند بەرهەمێکی تری کشتوکاڵی لە هەردوو هەرێمەکەدا، هەروەها لە تەوەرەی سێیەمدا تیشک خراوەتە سەر جۆراوجۆریی خاوەندارییەتیی زەوییە کشتوک