1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى: )هێاى وێنەیی لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا(یە، لەم توێژینەوەیەدا باس لە وێنە و جۆرەکانى کراوە، وەک هێمایەکى نازمانى، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا دەگێڕێت، بە تایبەتییش لە یاریی تۆپی پێدا. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە: لە بەشی یەکەمدا، باسى زمان و پێوەندیکردن کراوە و دواتر چەمکی پێوەندیکردن ڕوون کراوەتەوە، لە پاشان جۆرەکانی پیشان دراوە کە پێک هاتوون لە پێوەندیکردنى )زمانى، نازمانى، تێکەڵ(، لە بەشی دووەمیشدا، باس لە چەمک و زاراوەی هێماسازی باس کراوە، دواتر ئاراستەیەکى هێماسازی باس کراوە، ئەویش ئاراستەى هێماسازیی پێوەندیکردنە، لە پ