1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى )لادانى واتایی لە شیعرى هاوچەرخى کوردیدا ١٩٧٠ - ١٩٩٠ ( دا، هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنى بابەتێکى گرنگى ڕەخنەیی وەک لادانە واتایییەکان و سەرباسێکى توێژینەوەیەکى ئاستى دکتۆرایە، لەمەڕ شێوازى شیعرى هاوچەرخ، تیایدا دەستنیشانى هەندێ لەو لایەنانەى لادانى شیعرى لە قۆناغى دیاریکراوى توێژینەوەکەماندا کراوە، ئەگەرچى بابەتى لادان وەک بابەتێکى ڕەخنەیی، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکى نزیک، بەڵام ڕەگى ئەم باسە لە ڕەخنەى کۆن و بەتایبەت ئەو باسە ڕەخنەیییانەى لە چوارچێوەى زانستى ڕەوانبێژیدا خراونەتە ڕوو، بەدى دەکرێت، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا ئەو هونەرە ڕەوانبێژییا