1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ڕۆمانی کوردی بۆ وێناکردنی خەم و ئاریشەکانی تاکی کورد گەیشتووەتە ئاستێکی باش، ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر پێوەندیی ڕۆمان بە ژیان و گرفتەکانی تاکی کورد بە ڕەهەندە جیاوازەکانییەوە )کۆمەڵایەتی، مێژوویی، سیاسی و ڕۆشنبیریی(. ڕۆشنبیر وەكوو تاکێکی ناو کۆمەڵ ناتوانێت خۆی لە کۆمەڵ داببڕێت. لێرەوە لە ڕێی ئەم توێژینەوەیە دەمانەوێت وەڵامی پرسیارگەلی وەكوو: ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵدا چییە؟ کۆمەڵ پێویستی بە ڕۆشنبیری ئاسایی یان دەستەبژێر هەیە؟ ڕۆمانی «میرنامە » بە شێوەکی ڕوون کار لەبارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیری دەستەبژیر دەکات، ڕەهەند و گوتارەکانی دەردەخات. ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێک هاتووە. بەشی یەکەم ب