1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
پوختە: ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی)بونیاتی زمان لە کوزتیلەچیرۆکی کوردیدا(یە. هەوڵێکی ئەکادیمیانەی نوێیە بۆ لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە زمانییەکانی کورتیلەچیرۆکی کوردی ساڵانی 2012 تا 2011 کە لە ڕێڕەوی چیرۆکنووسیی کوردیدا بە نوێگەری و داهێنانی تازە لەسەر دەستی کۆمەڵێک نووسەر دەناسرێتەوە. توێژینەوەکە لە چوار تەوەرەدا بە وردی تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک لایەنی شیعرییەت هەم لەڕووی تیۆرییەوە، هەمیش پڕاکتیک بە پشتبەسن بە مێتۆدی شیکاریی هەوڵدراوە لە هەردوو ئاستی ناوەوە و دەرەوە توێکاریی نموونە چیرۆکییەکان بکرێت و دەست بۆ ئەنجامگەلێکی نوێ درێژبکرێت بە تایبەت کۆمەڵێک بابەتی نوێی