1 توێژینەوەکان
بەرگ 4 · ژمارە 65 · 2025
ئیریکاگینا کۆتا پاشای بنەماڵەی یەکەمی لەگەشە کەبە یەکێک لە بەهێزترین بنەماڵە سۆمەرییەکانی نیوەی دووەمی سەردەمی سێیەمی سەرهەڵدانی بنەماڵە سۆمەرییەکان B٢٥٠٠- ٢٣٥٠پ.ز لە باشوری وڵاتی دوو ڕووبار دادەنرێت، بە نووسەری سەرەتایترین دەقی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتی بووە، بە یەکێک لە کۆنترین نموونەکانی بنەمای یاسا و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە مێژوودا هەژمار دەکرێت، دەقە چاکسازییەکانی لە تۆماری پێنج کۆپی جیاواز لە ناوەڕۆک و مێژوودا دەردەکەوێت، لە سەر نزیکەی (١٠) ڕوونووس پارێزراون، شێوەى زۆربەیان قوچەکى گڵینەیە و قاپى گڵێنەیی شێوە هێلکەیی نووسراوون، لە ڕووی زانیارییەوە هەموو کۆپیەکان بە تەواوک