1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى )شێوازى شیعرى بە پێى قۆناغ و ڕێبازە ئەدەبییەکان(دا کراوە، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوە و خستنە ڕووى شێوازە جیاوازەکانى سەرهەڵدانى شیعرى، بە شێوەیەکى گشتى شیعر بە پێى قۆناغەکان لە ڕووى شێواز و تەکنیکەکانى شێوازدا گۆڕانى بە سەردا هاتووە و هەمیشە نەوەى نوێ ئەگەر دواى هەر ماوەیەکى زەمەنى بێ بە هۆى کۆمەڵێک هۆکارەوە شێوازێکى تازەیان داهێناوە، شیعر وەک ژانرێکى ئەدەبى هەر لە سەرەتاى سەرهەڵدانییەوە تاوەكوو ئەمرۆ کۆمەڵێک شێوازى جۆراوجۆرى تێدا پێڕەو کراوە، لە هەر سەردەمێک فورمێکى تایبەت بە خۆى هەیە و جیاوازە لە سەردەمى پێش خۆى، چونکە شیعر پێوەندییەکى ڕاستەوخۆى لە