1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژینەوەیه ، هەوڵێكە بۆ خستنەڕووی بونیادی ئەو دەقانەی كە لە قۆناغی نوێبوونەوەی شیعری کوردی ) ١٩١٨ – ١٩٧٠ ( لە چوارچێوەی قاڵبی موسەممەتدا داڕێژراون، بۆ ئەو مەبەستەش، بە نموونەی شیعری، باس لە تایبەتمەندییەکانیان کراوە. موسەممەت لە شیعری کلاسیکیی کۆندا پێڕەو کراوە، بەڵام وەک قاڵبێکی هونەری لە قۆناغی نوێبوونەوەدا، گۆڕانکاری و نوێکردنەوە و داهێنانی زۆری تێدا کراوە، کە وەک بابەتێکی گرنگ و جێی بایەخ بووەتە پرسی ئەم توێژینەوەیە. بایەخی ئەم توێژینەوە لەوەدایە كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە هونەری موسەممەت، بەو واتایەی پانتاییەكی فراوانری بۆ لێكۆڵینەوە لە بونیادی موسەممەتدا ڕەخ