1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی )سەربار لەزمانی کوردیدا(یە، هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی کەرەستە ناسەرەکییەکان )سەربار( لەزمانی کوردیدا، بەپێی تیۆریی بەرهەمهێنان و گوێزانەوە، بەدیاریکراوی یاساکانی گوێزانەوە، چونكە تیۆریی )ب،گ( کەرەستەکانی ڕستە دیاری دەکات و سەربارەکانیش ئەو کەرەستانە دەگرێتەوە کە ناپێویستین لە پێکهاتەی ڕستەدا. لەم توێژینەوەیەدا کەرەستە ناسەرەکییەکان لە چوارچێوەی فرێزی ناوی و فرێزی کاری، بە پشتبەسن بە زانیاریی سینتاکسی و سیمانتیکی، دیاری کراون. لەبەر ئەوەی دەتوانرێت لە دوو ئاراستەی جیاوازەوە لە سەربار بڕوانرێت، ئەویش لایەنی واتایی و لایەنی ڕستەسازییە، لە لایەنی و