1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدەین تیشک بخەینە سەر کاریگەریی كۆمەڵگە زۆرەملێییەکان لەسەر گۆڕانی شێوەزارەکان، بە نموونە شێوەزاری کەرکووکان وەرگرتووە، چونکە پارێزگەی کەرکووک یەکێکە لەو شوێنانەی کوردستان کە بەشێوەیەکی فرەوان دانیشتوانەکەی له سەردەمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێڕاق توشی ڕاگواسن و وێرانکردن بووە، ئەم ڕاگواستنە بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێییەکانی ناوچەکانی تری کوردستان و عێڕاق بوەتە هۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر زمانی ئاخاوتنی خەڵکەکە هەبێت و زۆرترین کاریگەریش لەلای منداڵان بەرچاو دەکەوێت. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدەین تیشک بخەینە سەر گۆڕانکاریەکان، بە بەراوردکردنی