1 توێژینەوەکان
ژمارە 59 · 2024
پوختهی توێژینهوهكه به زمانی كوردی کاتێک مرۆڤ هەست و پێوەندییە مرۆییە شاراوەکانی و پێویستییە مرۆڤایەتییەکانی ون دەکات، تاک هەست بە بێتوانایی خۆی دەکات، لە نەبوونی کاریگەرییدا بەسەر هەڵوێستە کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەرییدا، خۆی لە خۆیدا هەستکردنە بە دابڕان و جیابوونەوەی مرۆڤ لە تەوژمە کلتوورییە کۆمەڵایەتیەکان. نامۆیی دۆخێکە، کە مرۆڤ هەست به بێ توانایی لە گۆڕینی بارودۆخی ژیانی خۆیدا دەکات، مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، نامۆبوونیش له ئەنجامی بونیادە کۆمەڵایەتییەکانە، کە مرۆڤەکان تێکدەشکێنێت و ناوەڕۆکە مرۆییەکەی لێ دەسێنێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی بەسەر ئەدەب و هونەری سەردەم و